ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان ملیۆنان هاندەری بۆ زیاد بووە

یاریگا
هەرچەندە تاوەکو ئێستا چوونی لیۆنێل مێسی بۆ ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام هەژمارە فەرمیەکانی ئەو یانەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە شێوەیەکی بەرچاو ژمارەی فانەکانیان زیادی کردووە.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، سەرەڕای ئەوەی کە تاوەکو ئێستا گواستنەوەی گۆڵکارەکەی تانگۆ بۆ ریزەکانی شازادەکان تەنها دەنگۆیە، بەڵام لە هەمان کاتدا ژمارەیەکی بەرچاوە لە سەرتاسەری جیهان هەژمارە فەرمیەکانی ئەو یانەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لایک و فۆلۆ و کردووە، بەم هۆیەوە یانەکە رۆژ لە دوای رۆژ ژمارەی فانەکانیان روو لە زیاد بوندایە.

سەرچاوەکە باس لەوە دەکات لەم چەند رۆژەی رابردوو نزیکەی 1.2 ملیۆن کەس هەژمارەکانی یانەی پاریس سانجێرمانیان لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان زیاد کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button