ئه‌وروپائیسپانیا

دۆنارۆما: بەمزوانە چارەنووسی میسی یەكلا دەبێتەوە

یاریگا-

جیانلویجی دۆنارۆما ، گۆڵپارێزی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا باس لە داهاتووی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی پێشووی بارسێلۆنا دەكات.

دوای ڕۆشتنی لە بارسێلۆنا زۆربەی سەرچاوەكان باس لە نزیكبوونەوەی میسی دەكەن لە پاریس سان جێرمان.

دۆنارۆما لە لێدوانیدا بۆ تۆڕی سكای سپۆرتی ئیتاڵیا ووتی: زۆر بە باشی لەگەڵ كەش و هەوای پاریسدا خۆم دەگونجێنم ، یانەكە بە باشی دەناسم و بە جوانی پێشوازیم لێكرا ، هەموو شتێك بە باشی دەڕوات.

پەیوەندیكردنی میسی بە پاریسەوە؟ بەمزوانە دەردەكەوێت ئەگەر ببێتە فەرمی یان نا ، زۆر دڵخۆش دەبم بە هاتنی لیۆ ، چونكە باشترینی جیهانە ، شانازیەكی گەورەیە یاریكردن لە پاڵ میسی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button