ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنا پەیوەندی بە یانەكەی ئینێستاوە كرد

یاریگا-

یانەی ڤیسیل كۆبی یابانی بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی لەگەل یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنا واژۆ كرد.

پێشتر ئەندرێس ئینێستای ئیسپانی و ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پەیوەندی بە ڕیزەكانی یانە یابانیەكەوە كرد و ئەمڕۆش یانەكە هاوڕێیەكی گواستەوە.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی ڤیسیل كۆبی یابانی ڕایگەیاند كە گرێبەستیان لەگەل بۆیان كریكچ واژۆ كردووە.

دوای پەیوەندیكردنی بە یانە یابانیەكەوە بۆیانی تەمەن 30 ساڵان ووتی: ناتوانم چاوەڕوان بم بۆ ئەو ئاڵنگاریە نایابە ، ئەوە هەلێكی گەورەیە بۆ من ، یاریكردن لە پاڵ ئینێستا جارێكی دیكە ئەوە شتێكی زۆر تایبەتە و دڵخۆشم دەكات دەمەوێت بە هاوكاری ئەو زۆرترین گۆڵ تۆمار بكەم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button