ئیسپانیا

بارسێلۆنا یەكەم یاری دۆستانەی هاوینەی خۆی دیاریكرد

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی یەكەم یاری دۆستانەی خۆی لە هاویندا بۆ ئامادەكاری وەرزی نوێ راگەیاند.

هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند یانەكەیان بەرامبەر ڤیسیل كۆبی یابانی یاریەكی دۆستانە لە هاویندا لە یابان ئەنجام دەدات.

لەبەیاننامەیە فەرمیەكەدا رایانگەیاند، لەبەرواری 6ی مانگی داهاتوو لە تۆكیۆی پایتەختی یابان بەرامبەر ڤیسیل كۆبی ئەنجام دەدات.

ئەوە یەكەمجار نیە بارسێلۆنا و ڤیسیل كۆبی رووبەڕووی یەك دەبنەوە و لە ساڵی 2019 و یانە كەتەلۆنییەكە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لێ بردەوە.

وا بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ئیسپانیۆل لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 34ی خولی ئیسپانیا.

لە ئەگەری بردنەوەی یانە كەتەلۆنییەكە ئەوا بە شێوەیەكی فەرمی دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button