ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئینتەر لە دژێکۆ نزیک دەبێتەوە

یاریگا-یانەی ئینتەرمیلان لەگەڵ ئێدین دژێکۆی هێرشبەری رۆما گەیشتووەتە رێککەوتن.

دوابەدوای هەواڵی رۆیشتنی رۆمیلو لوکاکو، ئەمڕۆ راگەیەندرا دژێکۆ لەگەڵ ئینتەر لەسەر گرێبەستێکی دوو وەرزی رێککەوتون. ئەوەی ماوەتەوە  رێککەوتنی  نێوان دوو یانەکەیە.

بەگوێرەی سکای سپۆرت، رۆما رازییە بە رۆیشتنی ئەو یاریزانە ئەگەر لەسەر مەرجەکانی نێوانیان رێکبکەون.

سەرچاوەکە دەشڵێت، رۆما دەیەوێت جێگەی هێرشبەرە بۆسنییەکە بە ئەندریە بێلۆتی ئەستێرەی تۆرینۆ پڕبکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button