ئه‌وروپائیسپانیا

بەپەلە: میسی گەشتەوە بارسێلۆنا

یاریگا-

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گەشتەوە بارسێلۆنا بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

گرێبەستەكەی میسی ماوەی زیاتر لە مانگێكە بەسەرچووە و لە ئێستادا یاریزانەكە ئازادە و بێ یانەیە.

لە دوای بەدەستهێنانی نازناوی كۆپا ئەمریكا لەگەل هەلبژاردەی ئەرجەنتین لیۆ لە پشوودایە تا ئەمڕۆ گەڕاوەتەوە.

بەپێی زۆربەی سەرچاوەكان میسی گرێبەستەكەی لەگەڵ بلاوگرانا تا ساڵی 2026 نوێ دەكاتەوە و ئامادەیە موچەكەی بەڕێژەی %50 كەم بكاتەوە.

فابریزۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو لە تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت ئاشكرایكرد بەمزوانە بەشێوەیەكی فەرمی نوێكردنەوەی گرێبەستی میسی ڕادەگەیەندرێت تا ساڵی 2026.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button