ئه‌وروپائینگلتەرا

تریپییە: شایستەی دوورخستنەوە بووم لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا

یاریگا- کیران تریپییەی بەرگریکاری تۆتنهام بە ڕاشکاویی و لەخۆبوردنەوە دان بە ئاستی خۆیدا دەنێت و پێشی وایە شایستەی ئەوە بوو گاریس ساوسگەیتی ڕاهێنەر لە هەڵبژاردەکە دووری خستۆتەوە.

بەرگریکارەکە سپێرس دەڵێت: “من پێزانینم هەیە بۆ ئەو هەموو چانسەی ساوسگەیت لە پێشووتردا پێی داوم. دەشزانم بە دیاریکراویی چی دەوێت تا بگەڕێمەوە بۆ پێگەی سەرەکیی هەڵبژاردەکە. دەزانم پێویستە لە داهاتوودا ئاستی خۆم بەرزتر بکەمەوە، دوورخستنەوەشم کارێکی دروست بوو، چونکە ئەم ماوەیە ئاستی خۆمم پێشکەش نەکردووە، ئەوە دەزانم.”

لە بارەی شوێنەکەشیوە گوتی: “هەریەکە لە ترێنت و کایل واڵکەر نایاب بوون ئەم وەرزە، ئاستی سەرسوڕهێنەریان پێشکەش کرد و شایەنی ئەوەن لە ڕیزی هەڵبژاردەکەبن. بەڵام زۆر بە سادەیی، من نا.”

لە ئێستادا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا سەرقاڵی خۆئامادەکردنن بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە میانی یاریی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی خولە نەتەوەکانی ئەورووپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button