خوله‌کانی دیکە

فەرمی: لویس ڤان گال بووە راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا

یاریگا
لویس ڤان گال، بۆ جاری سێیەم وەکو راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا دەست نیشانکرا و ناوبراو تاوەکو کۆتایی مۆندیالی 2022 راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکات.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ هۆڵەندا بڵاویکردەوە بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەکەیان گەیشتنە رێکەوتن و لە ئەمڕۆ بە دواوە جارێکی دیکە وەکو راهێنەری هەڵبژاردەکەیان دەست نیشانکرا.

ڤان گال پێشتر لە ساڵی 2000 تاوەکو 2002 راهێنەرایەتی ئاشەوانەکانی کردووە و دواتریش لە ساڵی 2012 تاوەکو 2014 ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی وەرگرت و ئەمجارەش لە شوێنی فرانک دی بۆیەر دەست نیشانکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button