ئه‌وروپائیسپانیا

گاریس بەیڵ بەڵێنێك بە هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەدات

یاریگا- 

گاریس بەیڵی وێڵزی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەڵێنێك بە هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەدات بۆ وەرزی نوێ.

گرێبەستەكەی بەیڵ لەگەل ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت و هیچ گفتوگۆیەكیش نیە لە نێوان هەردوولا بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

بەپێی زانیاریەكانی بەرنامەی چیرینگیتۆی ئیسپانی گاریس بەیڵ بەڵێنێك بە نزیكەكانی و هاندەران دەدات كە ئەم وەرزە باشترین وەرزی ژیانی وەرزشی دەبێت.

هەمان بەرنامە ئاشكرایكردووە كە بەیڵ دووپاتیكردووەتەوە كە تامەزرۆیە بۆ دەستپێكردنەوەی وەرزی نوێ.

وەرزی ڕابردوو هێرشبەرە وێڵزیەكە بەشێوەی خواستن یاری بۆ تۆتنهامی ئینگلیزی دەكرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button