ئینگڵته‌راچامپیۆنزلیگ

پاڵنەری سەرەکیی چی بوو بۆ بردنەوەی نازناوەکە؟ سەڵاح وەڵام دەداتەوە

یاریگا- موحەمەد سەڵاحی هێرشبەری یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزیی ئەو پاڵنەرە ئاشکرا دەکات کە ڕۆڵی سەرەکیی هەبووە بۆ دەستخستنی نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ.

لە لێدوانێکی ڕۆژنانەوانییدا باسی لەو ڕووداوە کردەوە کە ساڵی ڕابردوو لە یاریی کۆتایی هەمان پاڵەوانێتی، بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید دووچاری هات و ناچار بوو یاریییەکە تەواو نەکات، گوتی: “پێش ڕووبەڕوو بوونەوەی تۆتنهام لە یاریی کۆتایی، سەیری وێنەی پێکانەکەی ساڵی ڕابردوومم کردەوە، بۆ ماوەیەکی زۆر نا، هەر بۆ یەک جار و ئیتر بە خۆمم گوت; زۆر باشە، یەڵڵا.”

زیاتر لەو بارەیەوە دوا و وتی: “وەرزی ڕابردوو هەستم بە زۆر داڕوخان کرد دوای ئەو پێکانە کە تەنها 30 خولەک لە دەستپێکی یارییەکە بە ناچاری چوومە دەرەەوە. دۆڕاندنی یارییەکە تووشی بێ ورەیی زۆری کردین لەو وەزە قورسەمان. بەڵام هەموو ئەوانە پاڵنەر و هۆکارێک بوون کە ئەم جارە نازناوەکە ببەمەوە.”

سەلاح یەکەمین نازناوی خۆی لەگەڵ لیڤەر بەدەستهێنا. هەر خۆی گۆڵی یەکەمی یارییەکەی لە ڕێگەی لێدانی سزاوە تۆمار کرد. لە خولەکەکانی کۆتاییشدا ئۆریگی گۆڵی دووەم و بردنەوەی بەخشیە ڕێدز.

دیمەنی ساتەوەختی پێکرانی سەڵاح و بە فرمێسکەوە جێهێشتنی یارییەکە

بابەتی زیاتر

Back to top button