ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

نوێترین زانیاری لەسەر داهاتووی کلیان مباپێ

یاریگا-
کلیان مباپێ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا ئەم هاوینە زۆرترین گەڕان بە دوای ناوەکەیدا دەکرێت، چونکە ئەو یاریزانە ئامادەنیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە و هەموو ئامانجیشی پەیوەندی کردنە بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا لە نوێترین بەدواداچونیدا بۆ داهاتووی یاریزانەکەی شازادەکان زانیاری ئەوەی دەستکەوتووە، کارگێری شایانەکان ئەو یاریزانەیان ئاگادار کردووەتەوە ئەەگر گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر دەگوازنەوە و ئەو کاتیش 40 ملیۆن یۆرۆ تەنها وەکو پاداشت پێشکەشی دەکەن، بێجگە لە مووچە و شایستە داراییەکانی دیکە.

مباپێ هەموو ئامانجی ئەوەیە ئەم هاوینە درێسی یانەی ریال مەدرید لەبەر بکات، بەڵام کێشەکەی ئەوەیە تاوەکو هاوینی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان ماوە و بۆ ئەم هاوینەش یانە ئیسپانیەکە دەبێت نزیکەی 150 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی خەرج بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button