ئه‌وروپائینگلتەرا

مانچێستەر یونایتد سێ یاریزان بۆ شوێنگرتنەوەی پۆگبا دەستنیشان دەكات

یاریگا-

ڕۆشتنی پۆل پۆگبای فەڕەنسی و ناوەڕاستكاری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی نزیكە لە جێهێشتنی یانەكەی لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا.

گرێبەستەكەی پۆگبا لەگەل شەیتانە سورەكان لە سالی 2022 بەسەردەچێت و یاریزانەكەش ڕەتیدەكاتەوە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

سەرچاوەكسن ئاماژە بەوە دەكەن یانەی پاریس سان جێرمان نزیكترین یانەیە بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستكارە فەڕەنسیەكە.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی “ESPN” ئۆلی گونار سۆلشایەری نەرویجی و ڕاهێنەری مانچێستەر یونایتد سێ یاریزانی بۆ شوێنگرتنەوەی پۆگبا داناوە و ئەوانیش ئیدوارد كامافینگا یاریزانی ڕین و سائول نیگوێز یاریزانی ئەتلەتیكۆ مەدرید و ڕۆبن نیڤیز یاریزانی وۆلڤەر هامبتۆنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button