ئیسپانیا

ڕیاڵ مەدرید دوو یاریزانی دیكەی بۆ فرۆشتن داناوە

یاریگا-

وادیارە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئیسپانی دوای فرۆشتنی دوو دڵی بەرگری یانەكەی سێرجیۆ ڕامۆس و ڕافایل ڤاران ئامادەیە بۆ فرۆشتنی یاریزانەكانی دیكەی لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕیاڵ مەدرید نرخی دوو یاریزانی یانەكەی مارتن ئۆدیگارد و فێرلاند مێندی بە 50 ملیۆن یۆرۆ داناوە.

ڕۆژنامەكە ئاشكرایكردووەكە یانە شاهانەكە ئامادەیە بۆ فرۆشتنی یاریزانەكانی لە پێناو كۆكردنەوەی پارە بۆ گواستنەوەی كیلیان مباپێی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە مێرینگی ئامادەیە دەستبەرداری هەردوو یاریزان مێندی و ئۆدیگارد ببێت ئەگەر بە فرۆشتنی هەردوو یاریزان 50 ملیۆن یۆرۆی دەستبكەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button