ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: ئارنۆڵد گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپول نوێكردەوە

یاریگا-

یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی ترینت ئەلیكساندەر ئارنۆڵدی تا ساڵی 2025 نوێ كردەوە.

لیڤەرپول لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەلیكساندەر ئارنۆڵدی تا ساڵی 2025 نوێ كردەوە.

دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ئارنۆڵد ووتی: شانازی دەكەم كە ئەو متمانەیەی یانەكەم پێبەخشراوە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەم ، درێژكردنەوەی گرێبەستەكەم بۆ من هەلبژاردەیەكی زۆر باشە ، ئەوە تاكە یانەیە كە بەڕاستی ناسیومە ، بۆیە لێرە بوون بۆ ماوەیەكی درێژ هەستێكی نایابە بۆ من و خێزانەكەم.

ئارنۆڵد لە خولی ئینگلیزی لەگەڵ ڕێدز بەشداری 129 یاری كردووە و توانیویەتی هەشت گۆڵ تۆمار بكات و 33 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button