ئه‌وروپا

پاریس سان جێرمان ڕۆشتنی یاریزانێكی ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ڕۆشتنی یاریزانێكی یانەكەی ڕاگەیاند لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا.

پێشتر یانە فەڕەنسیەكە بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ جیانلویجی دۆنارۆمای ئیتاڵی و گۆڵپارێزی پێشووی ئەی سی میلان واژۆ كرد.

پاریس سان جێرمان لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕۆشتنی گۆڵپارێزی یانەكەی ئەلفۆنس ئاریۆلای بۆ ڕیزەكانی وێستهام ڕاگەیاند بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی وەرزێك و مافی كڕینەوەی.

گرێبەستەكەی ئاریۆلا لەگەل یانە فەڕەنسیەكە لە سالی 2023 بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button