ئیتاڵیا

یاریزانێكی یوڤێنتوس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

یاریگا-

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی تووشبوونی یەكێك لە یاریزانەكانی یانەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی یوڤێنتوس لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە بەیاننامەیەكی فەڕمیدا ڕایگەیاند یاریزانی تونسی حەمزە ڕەفیعە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

لە بەیاننامەكەشدا هیوای زوو چاكبوونەوەیان بۆ یاریزانەكە خواستووە.

حەمزە ڕەفیعە لە سالی 2019 لە ئەكادیمیای لیۆنەوە پەیوەندی بە خانمە پیرەكەوە كرد و وەرزی ڕابردوو تەنها یەك یاری بە درێسی یەكەمەوە ئەنجامدا و توانی گۆڵێك تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button