ئه‌وروپائیسپانیا

بەڕێوەبەری كارەكانی یاریزانێكی بارسێلۆنا باس لە ڕۆشتنی یاریزانەكە دەكات بۆ خولی ئینگلیزی

یاریگا-

حەسەن سیتینكایا ، بەڕێوەبەری كارەكانی هێرشبەری بارسێلۆنا مارتن برایسوەیت باس لە ڕۆشتنی یاریزانەكە دەكات بۆ خولی ئینگلیزی و بارسێلۆناش بۆ دەستبەرداربوون لێی داوای 15 ملیۆن یۆرۆ دەكات و هەریەك لە یانەكانی برایتۆن و وێستهام و وۆلڤەر هامبتۆن گرنگی پێدەدەن و. دەیانەوێت بیگوازنەوە لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا.

مارتن برایسوەیت بە شێوەیەكی نایاب لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپادا دەركەوت و توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات.

دوای پەیوەندیكردنی هەردوو هێرشبەر سێرجیۆ ئەگوێرۆ و میمفیس دیپای زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە دەكرد كە هێرشبەرە دانیماركیەكە ڕیزەكانی بارسێلۆنا جێدەهێڵێت.

حەسەن سیتینكایا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: برایسوەیت لە بارسێلۆنا دەمێنێتەوە ، ئەو دڵخۆشە لە یانەكە.

هێرشبەرە 30 ساڵانەكە بە درێسی بارسێلۆناوە 42 یاری كردووە و توانیویەتی حەوت گۆڵ تۆمار بكات و چوار گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button