ئیسپانیا

دیپای دوو هێرشبەری بارسا هەڵدەبژێرێت کە دەیەوێت لەگەڵیاندا یاری بکات

یاریگا-مەمفیس دیپای ناوی دوو یاریزانی بارسا دەهێنێت کە پێی وایە ئەگەر لە پاڵیدا یاری بکەن ئەوا دەبنە تەواوکەری یەکتر.

هێرشبەرە تازەکەی بارسێلۆنا سەبارەت بە شێوازی یاریکردنی بۆ وەرزی نوێ “بەپەرۆشم یاری لەگەڵ مێسی بکەم، ئەو توانا و بەهرەیەکی زۆری هەیە کە دەبێت سەرجەم تیمەکە لە دەوری ئەو بنیاتبنرێت و پێم وایە دەتوانینین بە باشی بەیەکەوە یاری بکەین، هەروەها سێرجیۆ ئەگوێرۆش یاریزانێکی دیکەی جیاوازە لە هەردووکمان، ئێمە سیانی جیاوازین بەڵام پێم وایە دەبینە تەواوکەری یەکتر”.

دیپای ٢٧ ساڵ هاوکات ستایشی رۆناڵد کۆمانی راهێنەریشی کرد کە جارێکیتر یەکدەگرنەوە و پێشبینی دەکرێت رۆڵێکی گرنگ بە یاریزانە هۆڵەندییەکە بدات لەم وەرزەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button