ئیسپانیا

سێ یاریزانی بارسێلۆنا گەڕانەوە مەشق و ڕاهێنانەكان

Yariga App

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەردەوامە لە ئامادەكاریەكانی بۆ وەرزی نوێ بۆ ئەو مەبەستەش سێ یاریزان گەڕاونەتەوە ڕاهێنانەكان.

پێش دوو هەفتە بارسێلۆنا گەڕایەوە ڕاهێنانە ئامادەكاریەكانی بۆ وەرزی نوێ و لە ئێستاشدا سێ یاریزانی نوێ گەڕاونەتەوە ڕاهێنانەكان.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی هەریەك لە سێرجیۆ بۆسكێتس و جۆردی ئەلبا و مارتن برایسوەیت گەڕاونەتەوە.

بارسێلۆنا لە یاریە ئامادەكاریەكانی بۆ وەرزی نوێ ڕووبەڕووی شتوتگارت دەبێتەوە و دواتریش سالزبۆرگ و پاشان لە جامی خوان گامبەر ڕووبەڕووی یوڤێنتوس دەبێتەوە لە كۆتا یاری ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button