ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

لیڤەرپوول چاوی لە ئامانجێکی بارسێلۆنایە

یاریگا
یانەی لیڤەرپوول ئینگلیزی بە درێژایی ئەم هاوینە لە هەوڵی ئەوەدایە ناوەڕاستکارێک وەکو شوێنگرەوەی ڤینالدۆم بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش چاوی لە سائول نیگۆئێز ناوەڕاستکاری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیایە.

هەژمارەی لیڤەرپوول نیوز لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە بەرپرسانی رێدز لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی ناوەڕاستکارەکەی رۆخێ بلانکۆس رێکەوتنیان کردووە ئەو یاریزانە بۆ وەرزی داهاتوو بەرامبەر 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، تەنها ماوە یانە مەدریدیەکە رازی بکرێت دەستبەرداری ئەو یاریزانە بن.

لەلایەکی دیکەوە لە ماوەی رابردوو سەرچاوەکانی ئیسپانیا باسیان لەوە کردووە یانەی بارسێلۆناش چاوی لە نیگۆئێزی ناوەڕاستکاری ئاتلێتیکۆ مەدریدە، بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەو دوو یانە کێبڕکێ لەسەر گواستنەوەی بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button