ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئارسناڵ گۆڵپارێزێکی بارسێلۆنای دەوێت

یاریگا-یانەی ئارسناڵ دەیەوێت نیتۆی گۆڵپارێزی بارسێلۆنا بگوازێتەوە ریزەکانی.

بەگوێرەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ گەنەرز دەیانەوێت گۆڵپارێزی دیکە بۆ رکابەریکردنی بێرند لینۆ بگوازنەوەوە، یەکێک لە بژاردەکان ئارۆن رامسدەیلی گۆڵپارێزی شێفڵد یونایتدە بەڵام نرخی ٣٠ ملیۆن پاوەندە هەربۆیە بیر لە نیتۆی بەڕازیلی دەکەنەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکە خودی گۆڵپارێزەکەش دەیەوێت بڕوات، هەروەها میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵیش ئارەزووی ئەو گۆڵپارێزە دەکات.

گەنەرز سەرەڕای ئاستە خراپەکەی وەرزی رابردوویان تا ئێستا لە بازاڕی گواستنەوەکە وەک پێویست چالاکییان نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button