ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئاتلێتیکۆ مەدرید، ریال مەدرید و بارسێلۆنا رکابەری لەسەر بەرگریکارێک دەکەن

یاریگا
هەرسێ یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، ریال مەدرید و بارسێلۆنا ماوەیەکە ماتیاس گێنتەر بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بورووسیا مونشن گلادباخی ئەم وڵاتەیان کردووەتە ئامانج.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە هەرسێ یانە زلهێزەکەی ئیسپانیا هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکەی مانشافت دەست پێکردووە، هەرچەندە یانەکەی ئارەزوو ناکات دەستبەرداری بن، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەگەر ئۆفەرێکیان باشیان بەردەست بگات، لەوانەیە بیر لەوە بکەنەوە دەستبەرداری بن، بە تایبەت شایانەکان کە چاوەڕێ دەکرێت وەکو شوێنگرەوەی رافایل ڤاران بەرگریکاری فەرەنسا کە بریارە یانەکەی جێبێڵێت بگوازنەوە.

گێنتەر یۆرۆی رابردوو لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەشداری چوار یاری کرد و توانی ئاستێکی باش پێشكەش بکات، هەروەها ئەو یاریزانە تاوەکو هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button