ئه‌وروپائینگڵته‌را

فەرمی: تۆماس تۆخێل خەڵاتێكی تاكە كەسی بردەوە

یاریگا-

تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی چێلسی ئینگلیزی بە باشترین ڕاهێنەری ئەڵمانیا بۆ ساڵی 2021 دەستنیشانكرا.

بەپێی ڕاپرسەیەكی ڕۆژنامەی كیكەری ئەڵمانی بە كۆكردنەوەی زۆرترین دەنگ و بە 129 دەنگ لە كۆی 563 وەرزشەوان و ڕۆژنامەنووس تۆخێل بە باشترین ڕاهێنەری ئەڵمانیا هەڵبژێردرا و پێش هانز فلیك كەوت كە 118 دەنگی بەدەستهێنا و لە پلەی سێیەمیش ڕاهێنەری بروسیا دۆرتمۆند ئیدین تریزیچ دێت بە كۆكردنەوەی 75 دەنگ.

هەڵبژاردنی تۆخێل وەك باشترین ڕاهێنەری ئەڵمانیا لە كاتێكدا هات كە توانی سەركردایەتی چێلسی بكات بۆ بردنەوەی نازنای چامپیۆنسلیگ ، دوای بردنەوەیان لە مانچێستەر سیتی بە گۆڵێكی بێ وەڵام.

لە ساڵی 2020 هانز فلیك توانی خەڵاتەكە بباتەوە دوای ئەوەی توانی سەرجەم نازناوەكان لەگەڵ بایرن بباتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button