ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

فەرمی: لیڤاندۆڤسكی خەڵاتێكی تاكە كەسی بەدەستهێنا

یاریگا-

ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی خەڵاتێكی تاكە كەسی دیكەی بەدەستهێنا.

بەپێی ڕاپرسەیەكی ڕۆژنامەی كیكەری ئەڵمانی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی بە باشترین یاریزانی ئەڵمانیا بۆ ساڵی 2021 دەستنیشانكرا.

هێرشبەرە پۆڵەندیەكە 356 دەنگی بەدەستهێنا لە كۆی دەنگی 563 وەرزشكار و ڕۆژنامەنووس پێش هەریەك لە تۆماس مۆلەر 41 دەنگ و جۆشوا كیمیچ 25 دەنگ و ئیرلینگ هالاند 38 دەنگ.

بەوەش بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەك بە باشترین یاریزانی ئەڵمانیا هەڵبژێردرا.

سەبارەت بە دەستنیشانكردنی وەك باشترین یاریزانی ئەڵمانیا لیڤاندۆڤسكی ووتی: ئەوە شانازیەكی گەورەیە بۆ من بردنەوەی ئەو خەڵاتە ، هەست بە دڵخۆشی و شانازی دەكەم كە بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەك خەڵاتەكەم بردووەتەوە ، من دڵخۆشم چونكە 41 گۆڵم لە 29 یاریدا تۆمار كردووە لە خولی ئەڵمانی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button