ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: تۆتنهام گۆڵپارێزێكی گواستەوە ڕیزەكانی

یاریگا-

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا گۆڵپارێزێكی گواستەوە ڕیزەكانی.

هەژماری فەڕمی تۆتنهام لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە بەیاننامەیەكی فەڕمیدا ڕایگەیاند كەوا گۆڵپارێزی یانەی ئەتلانتا بیرلویگی جولینی گواستەوە ڕیزەكانی.

هەروەها لە بەیاننامەكەشدا هاتووە بیرلویگی بەشێوەی خواستن و بۆ ناوەی وەرزێك و بە ئەگەری كڕینەوەی هەمیشەی پەیوەندی بە سپێرزەوە كرد.

وەرزی ڕابردوو گۆڵپارێزەكەی ئەتلانتا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا بەشداری لە 32 یاریدا كرد و لە 13 یاریدا تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتوەتەوە و 32 گۆڵیشی لێكراوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button