ئاسیائینگڵته‌رابازاری گواستنه‌وه‌

فەرمی: بێرنارد پەیوەندی بە شاریقەوە کرد

Korek Telecom

یاریگا-هێرشبەری یانەی ئێڤەرتۆن بێرنارد، بەفەرمی ئەورووپای جێهێشت و روویکردە یانەی شاریقەی ئیماڕاتی.

ناوبراو وەک یەکێک لە یاریزانە بەڕازیلییە بەهرەمەندەکان ناوی دەرکرد بەڵام هەرزوو ئەستێرەی بەختی کوژایەوە و پاش چوار ساڵ لەگەڵ ئێڤەرتۆن لە دەرگایەکی بچووکەوە یانەکەی جێهێشت.

بێرنارد تەمەنی تەنیا ٢٨ ساڵە و وەرزی رابردوو بەشداری ١٢ یاری ئێڤەرتۆنی کرد, هەروەها ١٤ یاری بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!