ئه‌وروپائینگڵته‌راگرنگترین

فەرمی: یاریزانێکی مانچێستەر یونایتد پەیوەندی بە یانەی چێڵسی کرد

یاریگا
لاورین جەیمس، خانمە یاریزانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ریزەکانی ئەو یانەیەی جێهێشت و بەشێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە یانەی چێڵسی کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بڵاویکردەوە لە پێناو پتەوکردنی ریزەکانی تیپی خانمانی یانەکەیان، بریاریاندا کە گرێبەستێک بۆ ماوەی چوار ساڵ لەگەڵ خانمە یاریزانی پێشووی شەیتانە سوورەکان واژۆ بکەن و ئەو یاریزانە ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کرد.

لاورین جەیمس خوشکی رێس جەیمس یاریزانی تیپی پیاوانی یانەی چێڵسیەوە و لەمەودوا ئەو دوو خوشک و برایەوە هەر یەکە و لە تیپێکی یانە لەندەنیەکە یاری دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button