ئه‌وروپائیتاڵیا

فەرمی: وادەی گەڕانەوەی هاندەران لە ئیتاڵیا دیاریکرا

یاریگا
چەند هەفتەیەک بۆ دەست پێکردنەوەی وەرزی نوێ سێریائەی ئیتاڵیا ماوە و ئەنجومەنی خولەکەش وادەی گەڕانەوەی هاندەران بۆ یاریگاکان دیاری دەکات.

ماڵپەری وەرزشی گۆڵی جیهانی بڵاویکردەوە وەزارەتی تەندروستی ئیتاڵیا بەفەرمی شەشی مانگی داهاتووی وەکو گەڕانەوەی هاندەران بۆ سەرجەم یاریگا وەرزشیەکان راگەیاند بەتایبەت لە سێریائەی، بەڵام بە مەرجێک ئەو هاندەرەی لە یاریگا ئامادە دەبێت، پێویستە بەڵگەی ڤاکسینی کۆرۆنای لەگەڵ واتە، واتە ژەمی یەکەم یان دووەمی ڤاکسینەکەی وەرگرتبێت، بە پێچەوانەوە رێگە بەو هاندەرانە نادرێت کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە لە یاریگاکان ئامادەبن.

سێریائەی ئیتاڵیا و سەرجەم وەرزشەکانی دیکەش زیاتر لە دوو ساڵی بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاندەرانی رێگەیان پێنادرێت لە یاریگاکان ئامادەبن، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت وەرزی داهاتوو دۆخەکە ئاسایی بێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button