ناڕەزایی لە ئۆڵەمپیاد بەهۆی بەشداری یاریزانێکی دوو رەگەز لە یاری ئافرەتان

شەپۆلی هەڵمەتی چالاکوانان بۆ یەکسانکردنەوەی رۆڵی ژن و پیاو گەیشتووەتە یارییە وەرزشییەکان و کاریگەری و نا دادپەروەری دروست کردووە.
بۆ یەکەمجار لە ئۆڵەمپیادی تۆکیۆ رێگەدرا بە یاریزانێکی دوو رەگەز کە بەشداری بەرزکردنەوەی قورسایی بکات لە بەشی ئافرەتان، لە کاتێکدا بە رووکەش و بە توانا زیاتر نزیکە لە پیاو.
گاڤین هەبارد ی نیوزلەندی پێشتر لە بەرزکردنەوەی قورسایی پیاوان شکستی هێنا، بەڵام ئەمجارەیان خۆی وەک ئافرەت دەناسێنێت و ناوەکەشی گۆڕیوە بۆ لۆڕێل.
ئانا ڤان بێلنگن کە رکابەری هەبارد دەکات لە هەمان کێشدا وتی “ئەمە لە گاڵتەیەکی ناخۆش دەچێت، ئەم بارودۆخە نا دادپەروەرانەیە بۆ وەرزشکاران و بۆ وەرزش، ئەمە هەموو کەسێک دەزانێت کە رۆژێک لە رۆژان شارەزای وەرزشی بەرزکردنەوەی قورسایی بێت. پێویستە ئەم کێشەیە چارەسەربکرێت”.
ئانا تاکە کەس نیە کە ناڕازییە و فیدراسیۆنی ئۆڵەمپی ئیسپانیا و بەشێکی زۆری لایەنە وەرزشییەکان ناڕازین لە بڕیارەکەی لیژنەی جیهانی ئۆڵەمپیاد.