خوله‌کانی دیکە

فەرەنسا تووشی دۆڕانێکی قورس بوو و ئیسپانیاش نەیتوانی براوە بێت

یاریگا
ئەمڕۆ بەشێک لە هەڵبژاردەی بەشداربووەکانی ئۆڵمپیکی تۆکیۆ رووبەڕووی یەکتری بونەوە و لە یارییەکی چاوەڕواننەکراو هەڵبژاردەی ئۆڵمپی فەرەنسا بەرامبەر مەکسیک تووشی دۆڕانێکی قورس بوو،

هەڵبژاردەی ئۆڵمپی فەرەنسا لە یەکەم یاری کۆمەڵەی یەکەمی ئۆڵمپیکی تۆکیۆ رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی مەکسیک بونەوە و یارییەکەیان بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر چوار گۆڵ دۆڕاند و تووشی یەکێک لە قورسترین دۆڕانەکانی مێژووی پاڵەوانتیەکە بوون.

فەرەنسیەکان بریارە لە دووەم یاری کۆمەڵەی یەکەمی ئۆڵمپیکی تۆکیۆ یەکشەممەی داهاتوو رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی ئەفریقیای باشوور دەبنەوە ئەگەر لەم یارییەش بدۆڕێن، چانسێکی زۆر کەمیان بۆ سەرکەوتن دەمێنێت.

لە یارییەکی دیکەدا لە کۆمەڵەی سێێەمی ئۆڵمپیکی 2020 هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و میسڕ رووبەڕووی یەکتری بونەوە و لە کۆتایی ئەو یارییەش بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button