خوله‌کانی دیکە

خانمانی سوید کۆتاییان بە سەرکێشیەکانی خانمانی ئەمریکا هێنا

یاریگا
هەردوو هەڵبژاردەی ئۆڵمپی خانمەنی سوید و ئەمریکا لە یەکەم یاری کۆمەڵەی سێیەمی ئۆڵمپی تۆکیۆ رووبەرووی یەکتری بونەوە و لە کۆتاییدا خانمانی سوید توانیان یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام ببەنەوە و کۆتاییان بە سەرکێشیەکانی بەرامبەرەکەشیان هێنا.

لە یەکەم یاری کۆمەڵەی سێیەمی ئۆڵمپی تۆکیۆ هەردوو هەڵبژاردەی خانمانی سوید و ئەمریکای رووبەڕووی یەکتری بونەوە و سویدیەکان توانیان بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یارییەکە ببەنەوە و هەڵبژاردەی بەرامبەریشیان دوای 17 یاری تووشی یەکەم دۆران کرد.

لەلایەکی دیکەوە هەڵبژاردەی سوید بۆ دووەمجاری لەسەر یەک توانیان لە یارییەکانی ئۆڵمپیک شکست بە خانمانی ئەمریکا بێنن، دوای ئەوەی لە قۆناخی چارەکی کۆتایی ئۆڵمپیکی 2016ـش توانیان رکابەرەکەیان تووشی دۆڕان بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button