ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

جەنگی باڤاری و شەیتانە سوورەکان لەسەر داهاتووی گۆرێتزکا

یاریگا-لیۆن گۆرێتزکا لەلایەن مانچێستەریونایتدەوە داواکراوە و گرێبەستێکی یانەکەشی بۆ مانەوە رەتکردووەتەوە.

ئەو گرێبەستە بایەرن میونشن پێشکەشی ناوەڕاستکارە ئەڵمانییەکە کردووە راستەوخۆ رەتکراوەتەوە چونکە چاوەڕوانی موچەیەکی زۆر بەرزتری کردووە، هەرچی باڤاریشە نایەوێت سیاسەتی خۆی بشێوێنێت و موچەی خەیاڵی بدات بە یاریزانەکانی.

مانچێستەریونایتدیش ئەم هەلەی قۆزتۆتەوە  تاوەکو یاریزانە ٢٦ ساڵە بگوازێتەوە کە وەرزی رابردوو رۆڵێکی گرنگی گێڕا لەگەڵ یانەکەی.

لیۆن کەمتر لە ساڵێک ماوە لە گرێبەستەکەیی و موچەی پێشنیازکراو لەلایەن بایەرنەوە ١٠ ملیۆن پاوەندە بەڵام ئەو یاریزانە داوای ١٧ ملیۆنی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button