ئه‌مریکاڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

ڤیدیۆ: شەڕی یاریزانانی بوکاجونیۆرز و پۆلیس بەهۆی ڤاڕ!

یاریگا-یاری نێوان بوکا جونیۆرز و ئەتڵەتیکۆ مینیێرۆ شەڕ و گرژی لێکەوتەوە پاش دۆڕان و ماڵئاواییکردنی بوکا لە قۆناغی ١٦ی جامی لیبەرتادۆرێس.

بوکا ناڕازیبوون لە بڕیارێکی ناوبژیوان لە کاتی یارییەکەدا کە بە ڤاڕ یەکلاکرایەوە، دواتر یارییەکە گەیشتە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە و تێیدا ١-٣ دۆڕاندیان، دوای ئەوە یاریزانانی یانە ئەرژەنتینییەکە هەوڵیاندا هێرشبکەنە سەر ناوبژیوان و پۆلیسی نێوی یاریگا رێگری لێکردن ئەمەش گرژی نێوان یاریزانانی بوکا و پۆلیسی لێکەوتەوە لە نێویاندا مارکۆس رۆخۆی بەرگریکاری پێشووی مانچێستەریونایتد.

بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ پۆلیس گازی فرمێسک رژێنی بەکارهێناوە بەرامبەر بە ستاف و یاریزانانی بوکا

پێشبینی دەکرێت ئەو یانەیە رووبەرووی سزایەکی قورس ببێتەوە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور.

Back to top button