ئه‌مریکائه‌وروپائینگلتەرا

ئارسێناڵ بەشداری جامی فلۆریدا ناکات

یاریگا
بریارە بە بەشداری چوار یانەی ئەمریکی و ئەوروپی لە ئەمریکا جامی فلۆریدای دۆستانە بکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش یانەیەکی ئەوروپی کە ئارسێناڵە بەهۆی هەڵکشانی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پاشەکشەی لە جامەکە دەکات.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە کارگێری گەنەرز بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەڵکشانەوەی تووشبووان بە پەتاکە، بریاریانداوە کە بەشداری جامەکە نەکەن و کە بریار بوو لە یەکەم یاری رووبەڕووی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ببنەوە.

بێجگە لە ئارسێناڵ، هەر یەک لە یانەکانی ئینتەر میلانی ئیتاڵی و ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی و میلۆناریۆسی کۆلۆمبی کە بەشدارن لە جامەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو یانانە هیچ بریارێکیان لەبارەی بەشداری کردن لە جامەکە نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button