ئه‌وروپائیتاڵیا

چێڵسی و دۆرتمۆند كێبڕكێی گواستنەوەی یاریزانێكی ئیتاڵیا دەكەن

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایانكرد هەردوو یانەی چێلسی ئینگلیزی و بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی كێبڕكێی گواستنەوەی دۆمینیكۆ بێراردی ئیتاڵی و یاریزانی ساسۆلۆ دەكەن.

یاریزانە 27 ساڵانەكە ئاستێكی بەرزی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی پێشكەش كرد لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپادا.

بەپێی زانیاریەكانی پێگەی فوتبۆل ئیتاڵیا چێلسی و دۆرتمۆند دەیانەوێت یاریزانەكە بگوازنەوە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

بێراردی وەرزی ڕابردوو لەگەڵ ساسۆلۆ 30 یاری بەشداریكرد و توانی 17 گۆڵ تۆمار بكات و هەشت گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button