ئه‌مریکاخوله‌کانی دیکەگرنگترین

میلواکی دوای 50 ساڵ بووە پاڵەوان

یاریگا
لە بەردەوامی زنجیرە یارییەکانی قۆناخی کۆتایی خولی باسکەی ئەمریکا، هەردوو یانەی میلواکی باکس و فینیکس سەنز لە شەشەم یاری رووبەڕووی یەکتری بونەوە و میلواکی بە سەرکردایەتی ئانتێکۆمپۆ توانی بردنەوە بەدەست بێنێت و دوای نیو سەدە جارێکی دیکە بووە پاڵەوان.

لە شەشەم یاری نێوانیان لە قۆناخی کۆتایی خولی باسکەی ئەمریکا، میلواکی بەکس دوای سێ بردنەوەی لەسەر یەک ئەمجارەشیان توانی چوارەم بردنەوە بەدەست بێنێت و ناسناوەکەی ئەم وەرزەیان یەکلایی کردەوە، لەم یارییەدا ئانتێکۆمپۆ بە تۆمار کردنی 50 خاڵ سەرکردایەتی تیپەکەی کرد و لە کۆتاییدا توانیان یارییەکە بە ئەنجامی 105-98 لە رکابەرەکەیان ببەنەوە و ناسناوەکەشیان یەکلایی کردەوە.

بەم شێوەیە میلواکی بەکس توانی جارێکی دیکە ناسناوی خولی باسکەی ئەمریکا بەدەست بێنێت و ئەو یانەیە دوای 50 ساڵ جارێکی دیکە بووە پاڵەوان.

بابەتی زیاتر

Back to top button