ئه‌وروپائیسپانیا

بایرن میونشن ئەستێرەیەكی بارسێلۆنای دەوێت

یاریگا- 

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی یەكەم هەنگاوی فەرمی خۆیان ناوە  بۆ گواستنەوەی یەكێك لە یاریزانەكانی بارسێلۆنا لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

بەپێی زانیاریەكانی پێگەی گۆڵ بایرن میونشن لە گفتوگۆدایە لەگەل بارسێلۆنا بۆ ئەوەی سێرجی ڕۆبێرتۆ بە شێوەی خواستن ببەنە یانەكەیان.

گرێبەستەكەی ڕۆبێرتۆ لەگەل بارسێلۆنا لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت و بارسێلۆناش نایەوێت بە خۆڕایی یاریزانەكەی لەدەست بچێت.

یانە ئەڵمانیەكە دەیەوێت یاریزانێك بۆ جێگای پاڤارد بگوازێتەوە كە وەرزی پێشوو ئاستی وەك پێوویست نەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button