ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

نوێترین زانیاری لەسەر ئالوگۆڕی گریزمان و دیبالا

یاریگا
بەم دواییە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە هەردوو یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا و بارسێلۆنای ئیسپانیا ئامادەن تاوەکو ئالۆگۆڕی بە هەردوو یاریزانی یانەکەیان پاولۆ دیبالای ئارجێنتینایی و ئانتوانی گریزمانی فەرەنسی بکەن، بەڵام سەرچاوەکانی نزیک لەم دوو یانەیە ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە سەرچاوەکانی نزیک لە هەردوو یانە دەنگۆی ئالوگۆڕ کردنی ئەو دوو یاریزانە رەتدەکەنەوە و خانمە پیرەکە چاوەڕێ بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانەکەی دەکات بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە وڵاتەکەیان و گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە.

دیبالا تاوەکو هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و بەهۆی کەم یاری کردنی لە یانەکەی چەند جارێک دەنگۆی ئەوە هەبووە کە دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button