ئه‌وروپائیسپانیا

ئەمشەو ئێل کلاسیکۆی ئەستێرەکان بەڕێوەدەچێت

یاریگا
ئەمشەو کاتژمێر 21:00 بەکاتی هەولێر ئێل کلاسیکۆی نێوان ئەستێرەکانی هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا بەبۆنەی رێز گرتن لە رۆنالدینهۆ ئەستێرەی پێشووی بلاوگرانا لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بڵاویکردەوە بریارە ئەمشەو یارییەکی دۆستانە لە نێوان ئەستێرەکانی پێشووی یانەکەیان و شایانەکان لە وڵاتی ئیسرائیل بەڕێوەبچێت و یارییەکەش بەبۆنەی رێزگرتن لە ئەستێرەی بەڕازیلی پێشووی یانەکەیان دەکرێت، ئەو یاریزانانەی بەشداری یارییەکە دەکەن پێک دێن لە رۆنالدینهۆ، فێکۆ، مێندیێتا، فیگۆ، رۆبەرتۆ کارلۆس، ئیکەر کاسیاس، ریڤالدۆ، ئاماڤیسکا، پابلۆ سۆرین، ئالفۆنسۆ پێرێز، خاڤیەر ساڤیۆلا و چەندین یاریزانی دیکەی پێشووی هەردوو یانە.

یارییەکە بەشێوەی راستەوخۆ لە کەناڵی فەرمی یانەی بارسێلۆنا دەگوازرێتەوە و چاوەڕێش دەکرێت داهاتەکەی پێشکەشی رێکخراوە خێرخوازیەکان بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button