ئیتاڵیائینگلتەراگرنگترین

جامی فلۆریدا بە بەشداری چوار یانە بەڕێوەدەچێت

یاریگا-جامی فلۆریدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بەشداری یانەکانی ئینتەرمیلان، ئارسناڵ، لازیۆ و میلۆناریۆس بەڕێوەدەچێت.

جامەکە یەکێکە لەو پاڵەوانێتییە دۆستانانەی یانەکان هاوینانە لە پێناو ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ هەروەها قازانجێکی دارایی رێکی دەخەن لە نێوان خۆیاندا.

سەرەتا ئینتەر پاشگەزبووەوە لە بەشداریکردن بەهۆی هەڵکشانەوەی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ لە ئەمریکا بەڵام ئەمڕۆ لایەنی رێکخەر کە “فلۆریدا سیترس سپۆرت” ـە رایگەیاند یانەکەی پاڵەوانی ئیتاڵیا بەشداردەبێت.

ئینتەر و ئارسناڵ رووبەرووی یەکدەبنەوە و ئێڤەرتۆن و میلۆناریۆسی کۆڵۆمبیش بەهەمان شێوە، براوەی هەردوولا یاری بۆ بردنەوەی جامە دۆستانەکە دەکەن.

یارییەکان بەرەبەیانی رۆژی ٢٦-٧ بەڕێوەدەچن.

بابەتی زیاتر

Back to top button