ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

هیچ یاریزانێک ئامادەنیە درێسی ژمارە 4 لەبەر بکات

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە دوای جێهێشتنی ریزەکانی یانەی ریال مەدرید درێسەکەی وەک خۆی ماوەتەوە و هیچ یاریزانێکی ئامادەنیە ژمارە چوارەکە لەبەر بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردەوە دوای چوونی سەرکردەکەی شایانەکان چاوەڕێ دەکرا ژمارەی درێسەکەی یەکێک لە بەرگریکارەکانی ئەو یانەیە بە تایبەت داڤید ئالابا لەبەری بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ یاریزانێک ئامادەنیە ئەو درێسە کە پێشتر فێرناندۆ هیەرۆش لەبەری کردووە وەریبگرێت.

رامۆس ئەم هاوینە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید، دوای 16 ساڵ ئەو یانەیەی جێهێشت و بێ بەرامبەر واتە بەخۆرایی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنساوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button