ئه‌وروپائینگلتەرا

لیڤەرپول نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەكی یانەكەی

یاریگا-

یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستی یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەكەی.

بەپێی زانیاریەكانی فابریزیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو لە تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت لیڤەرپول ئامادەیە گرێبەستی ئەلیسۆن بیكەری گۆڵپارێز تا ساڵی 2026 نوێ بكاتەوە.

هەروەها ئاشكرایكردووە گفتوگۆكان لە قۆناغی كۆتاییدان و چاوەڕوان دەكرێت لە هەفتەی داهاتوودا تەواوی وردەكاریەكان كۆتایی پێ بهێندرێت و ئەلیسۆن واژۆ لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بكات.

ئەلیسۆن لە ساڵی 2018 لە ڕۆماوە بە بڕی 62 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ڕیزەكانی لیڤەرپولی ئینگلیزیەوە كرد.

گۆڵپارێزە بەڕازیلیەكە بە درێسی ڕێدزەوە بەشداری 130 یاری كردووە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان لە 59 یاریدا تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتوەتەوە و 104 گۆڵی لێ تۆمار كراوە وتتوانیویەتی گۆڵێك تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button