ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

ئۆلیڤەر جیرۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە

یاریگا
ئۆلیڤەر جیرۆ، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و پێشووی یانەی چێڵسی ئینگلیزی پەیامێکی بڵاوکردەوە و سوپاسی هەموو ئەندامانی پێشووی یانەکەی و هاندەرانی دەکات.

یاریزانە فەرەنسیەکە لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە ” سوپاسی هەموو هاندەرانی چێڵسی، یاریزانەکان، راهێنەران و تەواوی یانەکە دەکەم و کاتێکی زۆری نایابمان پێکەوە بەرێکرد، گەشتێکی نوێ بە دڵێکی خۆشەوە دەست پێدەکەم، سەرکەوتنەکانمان لە جامی ئینگڵاند، یۆرۆپالیگ و چامپیۆنزلیگ زۆر تایبەت بوو، خۆشم دەوێن ”.

ئەو پەیامەی جیرۆ لە کاتێکدایە کە ئەو یاریزانە لە شاری میلانی ئیتاڵیایە بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و چاوەڕێش دەکرێت لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوو پەیوەندی بە یانەی ئەیسی میلانەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button