ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

میسی گەیشتە بالیۆزخانەی ئەمریکا

Yariga App

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانای بە مەبەستی وەرگرتنی ڤیزای ئەمریکا سەردانی بالیۆزخانەی ئەم وڵاتەی لە بۆینس ئایرسی پایتەختی وڵاتەکەی کرد.

ماڵپەری TNـی ئارجێنتینا بڵاویکردەوە دوای ئەوەی بە هۆی دەنگۆی هەبوونی بۆمبێک لە فرۆکەخانەی رۆزاریۆ گەشتەکەی گۆڵكاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بۆ شاری بۆینس ئایرس هەڵوەشایەوە، ئەو یاریزانە پاش چەند کاتژمێرێک لەگەڵ باوکی گەشتەکەیان ئەنجامدا و بەمەبەستی وەرگرتنی ڤیزای ئەمریکا سەردانی بالیۆزخانەی ئەم وڵاتەیان لە پایتەختی وڵاتەکەیان کرد.

میسی بریاریداوە پشووەکانی لە ئەمریکا و بە دیاری کراوی لە شاری میامی بەسەر بباتەوە و دوای کۆتایی هاتنی پشووەکەشی یەکسەر دەگەڕێتەوە ئیسپانیا و پەیوەندی بە یانەکەی دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button