یاریگا–
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانای بە راهێنەرایەتی کارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی ماوەیەکە ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرزی نوێ دەست پێکردووە و بریاریشە پێش دەست پێکردنی وەرزی نوێ چەند یارییەکی ئامادەکاری بکەن.
ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئاشکرای دەکات کە یانەکەی وەکو ئامادەکاری لە وڵاتی نەمسا رۆژی هەشتی مانگی داهاتوو رووبەڕووی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی دەبێتەوە، بریاریشە پێش ئەم یارییە لە یارییەکی دیکەی ئامادەکاری پێش وەرز لە سکۆتلەندا رووبەڕووی یانەی گلاسکۆ رێنجەرزی ئەم وڵاتە ببێتەوە.
شایانەکان دوای گۆڕینی راهێنەرەکەیان جارێکی دیکە ئانچێلۆتیان وەکو راهێنەری یانەکەیان دەست نیشان کردەوە و تاوەکو ئێستاش زۆربەی یاریزانەکان لە پشووی هاوینە گەڕاونەتەوە و لەگەڵ یانەکەیان دەستیان بە راهێنانەکانیان کردووە.