خوله‌کانی دیکە

مۆرینهۆ یاریزانێکی چاوەڕواننەکراو وەک باشترینی یۆرۆ دەستنیشان دەکات

یاریگا-خۆزێ مۆرینهۆ راهێنەری رۆما باشترین یاریزانی خۆی لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا دیاری دەکات.

خۆزێ کاتێک پرسیاری باشترینی یۆرۆی رووبەرووی کرایەوە لەلایەن تۆڵک سپۆرت وتی “باشترین لای من  کایڵ واڵکەرە، ئەو لە یەکەم خولەکی یۆرۆوە تاوەکو کۆتا چرکە نمونەیی بوو، ئەو یارمەتی هێڵی بەرگری دەداو  بیرم نایەت هیچ رووبەروبوونەوەیەکی لەگەڵ یاریزانێکی بەرامبەر دۆڕاندبێت، زۆر رۆڵی هێرشبەری نەبوو وەک ئەوەی لە یانەیە دەیبینین بەڵام ئەوە پەیوەندی بە پلانی تەکنیکییەوە هەبوو”.

ئینگلتەرا و کایڵ لە یاری کۆتایی یۆرۆ ناسناوەکەیان دۆڕاند بە لێکدانە یەکلاکەرەوەکانی بەرامبەر ئیتاڵیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button