ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بەیاننامەی فەرمی: فلۆرینتینۆ پێرێز وەڵامی سوكایەتیكردنەكان بە ڕائول و كاسیاس دەداتەوە

یاریگا- 

فلۆرینتینۆ پێرێز ، سەرۆكی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە و تێیدا وەڵامی سوكایەتیكردنەكان دەداتەوە كە بە ڕائول گۆنزالیز و ئیكەر كاسیاسی كردبوو.

ڕۆژنامەی كۆنفیدینسیالی ئیسپانی پارچە دەنگیەكی پێرێزی بڵاوكردەوە كە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2006 ( زانیاری زیاتر ).

هەژماری فەڕمی ڕیاڵ مەدرید لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لێدوانی فلۆرینتینۆ پێرێزی سەبارەت بەو باسە بڵاوكردووەتەوە ودەڵێت: هەواڵێك كە  ڕۆژنامەی كۆنفیدینسیال بڵاویكردووەتەوە بە پێوویستی دەزانم ڕونكردنەوە بدەم لەسەری.

هەروەها ووتیشی: دەتوانین ئەو دەستەواژە كۆپیكراوانە دەربڕین لە وتووێژانەی لەگەڵ بەڕێز خۆسێ ئەنتۆنیۆ ئەبیلان بە شێوەیەكی نهێنی ئەنجامماندا ، كە چەند ساڵێك هەوڵیدا بیفرۆشێت و بەڵام سەركەوتوو نەبوو ، جێگای سەرسوڕمانە دوای تێپەڕبوونی ئەو چەند ساڵە ئەمڕۆ ڕۆژنامەی كۆنفیدینسیالی دایناوە و نوێیكردووەتەوە ، كە چەند دەستەواژەیەكی تایبەت كە بە دڵی بووە  دەریهێناوە لە كۆی گفتوگۆكەدا.

هەروەها بەردەوام بوو: وازیان لێ بهێنن با زۆر بن ، دوای چەند ساڵێك لە تێپەڕبوونی ئەو بابەتەدا ، تێدەگەم كە ئەمە بۆ ئەوە دەگەڕێتە كە من وەك یەكێك لە پلە باڵاكانی سوپەری ئەوروپی بەشدارم.

لە كۆتایشدا ووتی: من ئەوەم خستە دەستی پارێزەران كە لێكۆلینەوەی لەسەر دەكەن و چ ڕێكارێك پێوویست بێت دەیگرنە بەر.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button