ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: ڕۆدریگۆ دی پاول پەیوەندی بە ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە كرد

یاریگا-

یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی ڕۆدریگۆ دی پاول ئەستێرەی هەلبژاردەی ئەرجەنتینی گواستەوە ڕیزەكانی.

یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە هەژماری فەڕمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند ئەتلەتیكۆ مەدرید و ئۆدەنیزی گەشتنە ڕێككەوتن بۆ گواستنەوەی ڕۆدریگۆ دی پاول بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو تا ساڵی 2026.

دوای واژۆكردنی گرێبەستەكەی دی پاول ووتی: من زۆر دڵخۆشم ، دەچمە یانەیەك كە پالەوانی لیگایە و دەزانم بەرپرسیاریەتی قورسە،ئەوە هەنگاوێكی گەورەیە لە ژیانی وەرزشیمدا.

دی پاول بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تا ساڵی 2026 پەیوەندی بە ڕۆخی بلانكۆسەوە كرد بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button