ئه‌مریکاکۆپا ئەمریکا

سكالۆنی نهێنیەكی میسی لە یاری كۆتاییدا ئاشكرا دەكات

یاریگا-

لیۆنێل سكالۆنی ، ڕاهێنەری هەلبژاردەی ئەرجەنتین نهێنیەكی لیۆنێل میسی ئەفسانەی هەڵبژاردەكەیان لە یاری كۆتایی ئاشكرا دەكات.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی بە تاكە گۆڵێكی ئەنخێل دی ماریا لە هەلبژاردەی بەڕازیل بباتەوە و نازناوی كۆپا ئەمریكای 2021 بەدەست بهێنێت.

لە دوای یاریەكە سكالۆنی ئاشكرایكرد كە ئەفسانەكەیان بە پێكانەوە یاری كردووە و ووتی: ئەگەر بزانی لە كۆپا ئەمریكا چۆن یاری دەكرد زیاتر عاشقی دەبیت ، تۆ ناتوانیت بە بێ ئەو هیچ ئەنجام بدەیت ، ئەو لەم یاریە و لە یاری پێشووتریش بە پێكانەوە یاری دەكرد.

هەروەها ووتیشی: خۆمان بەدەستەوە نەدا و سەركەوتوو بووین ، ئێمە باسی باشترین یاریزانی هەموو سەردەمەكانمان دەكرد ،هەمووانیش دەزانن بردنەوەی نازناوێك لەگەڵ هەلبژاردەی وڵاتەكەت چەند تایبەتە.

شایەنی باسە لیۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتیەكە و باشترین گۆڵكاری پاڵەوانیەتیەكەشی وەرگرت.

بابەتی زیاتر

Back to top button