ئه‌وروپا

ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا كێبڕكێی گواستنەوەی یاریزانێك دەكەن

یاریگا-

هەردوو یانە زلهێزەكەی ئیسپانیا ، ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا كێبڕكێی گواستنەوەی یەكێك لە یاریزانە دەركەوتووەكانی یۆرۆی 2020 دەكەن.

بەپێی تۆڕی هەواڵی دیڤینسا سێنترال بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ مەدرید چاودێری ئاستی میكێل دامسگاردی دانیماركی و یاریزانی سامپدۆریا دەكەن.

بەپێی هەمان سەرچاوە ڕیاڵ مەدرید داوای نرخی یاریزانەكەی لە سامپدۆریا كردووە و یانە ئیتاڵیەكەش داوای 30 ملیۆن یۆرۆ دەكەن بۆ دەستبەرداربوون لێی.

دامسگارد ، ناوەڕاستكارە تەمەن 21 ساڵانەكە جگە لە ڕیاڵ مەدرید لە لایەن بارسێلۆنا و ئەی سی میلانیشەوە چاودێری دەكرێت.

دامسگارد

بابەتی زیاتر

Back to top button